التخطي إلى المحتوى الرئيسي

بەشی پێنجەم ناسینەوەی_گرام_نێگەتیڤ_بەکتریا

بەشی پێنجەم
ناسینەوەی_گرام_نێگەتیڤ_بەکتریا 


#چیلکەیەکان

دوای زەرع کردن و بۆیەکردنی کردنی بەکتریاکە ئەگەر هاتوو لە ژێر مایکرۆسکۆپ شێوەی #چیلکەی(rod) یان #گۆی و رەنگ سور بوو ئەوا گومانی یەکێ لەم بەکتریایانەی لێدەکرێت:
- Family Entrobacteriaceae
- Aeromonas Spp
- Pseudomonas Spp
- Vibrio Spp

سەرەتا بۆ جیاکردنەوەی جۆری ئەم بەکتریایانەی سەرەوە پێویستە پشکنینی ئۆکسیدیس(Oxidase test) ئەنجام بدەین:
ئەگەر oxidase test نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا family entrobacteriaceae ییە.
بەلام ئەگەر #oxidase_پۆزەتیڤ<+>بوو ئەوا ئەم سێ جۆرەییە Aeromonas, Psudomonas, Vibrio.

دواتر بۆ جیاکردنەوەی ئەم سێ جۆرەی سەرەوە پێویستە پشکنینی (Glucose fermentation) ئەنجام بدەین.

ئەگەر لە تێستی glucose fermentation رەنگی نەگۆرا بۆ زەرد واتا (Acid)ی دروست نەکرد ئەوا جۆری 
‏Psudomonase  

بەلام ئەگەر رەنگی گۆرا بۆ زەرد واتا Acid پۆزەتیڤ<+> بوو ئەم بەکتریایانە دەگرێتەوە Vibrio, Aeromonas,

دواتر بۆ جیاکردنەوەی Aeromonas و vibrio سوود لە میدیایی (TCBS agar) وەردەگرین وە Na+ بۆ زیاد دەکەین 
ئەگەر هاتوو لەسەر میدیاکە کۆلۆنی گەورە گەشەی کرد ئەوا بەکتریایی Vibrioییە، بەلام ئەگەر گەشەی نەکرد لەسەر ئەم میدیایە ئەوا Aeromonas ە.

ئەگەر بمانەوێت سپیشزەکانی Aeromonas دیاری بکەین ئەوا پێویستە پشکنینی (Voges proskauer) ئەنجام بدەین 
ئەگەر (VP) پۆزەتیڤ<+> بوو گومانی ئەم سپیشزانەی لێ دەکرێت وەک:
- A.hydrophila
- A.salmonicida
- A.veronii
ئەگەر VP نێگەتیڤ<-> بوو سپیشزەکانی ترە جگە لەوانەی سەرەوە 

دواتر بۆ جیاکردنەوەی ئەم سپیشزانە پشکنینی (Motility) ئەنجام دەدەین ،
ئەگەر (Motility test) نێگەتیڤ <-> بوو ئەوا سپیشزی A.salmonicida ییە. 
بەلام ئەگەر (Motility test) پۆزەتیڤ<+>بوو ئەمانە دەگرێتەوە (A.hydophila, A.veronii) 

بۆ جیاکردنەوەی A.hydrophila و A.veronii تێستی (H2S production) ئەنجام دەدەین .

ئەگەر H2S پۆزەتیڤ<+> بوو سپیشزی A.hydrophila 
بەلام ئەگەر H2S نێگەتیڤ<-> بوو سپیشزی A.veronii.