دایناسۆره‌كان سه‌ر به خشۆكه‌كانن زۆربه‌یان له هێلكه‌وه ده‌رده‌هاتن. هیچ دایناسۆرێك نه‌ی ده‌توانی بفڕێت وه هیچ داینسۆرێك له نێو ئاودا نه‌ده‌ژیا. گه‌وره‌ترین دایناسۆره‌كان زیاتر له 100 پێ (30مه‌تر) درێژ ده‌بوون وه زیاتر له 50 پێ (15 مه‌تر) به‌رزیان ده‌بوو وه‌ك ئه‌رجنتینووسوروس Argentinosaurus, سیسموسورس (Seismosaurus), ئه‌لتراسوروس (Ultrasauros), براچیوسورا (Brachiosaurus) وه سوپرسوراس (Supersaurus). بچووكترین دایناسۆره‌كان وه‌ك کمپسوگناسس (Compsognathus) به‌نزیكه‌ی به‌قه‌د مریشكێك ده‌بوو. زۆربه‌ی دایناسۆره‌كان ئه ندازه‌یان له‌م نێوه‌نده دا ده‌بوو. سوروپودهای (sauropods) ڕووه‌ك خۆر گه‌وره‌ترین گیانه‌وه‌رانی سه‌ر ڕوی زه‌وی بوونه. به‌ڵام نه‌هه‌نگی شین له وانه‌یه زه‌خم تر له هه‌ر دایناسورێك بووبێت. هیچ كه‌س نازانێت كه دایناسۆره‌كان چی ڕه‌نگێكیان هه‌بووه یان چشێوازێكیان بووه. زۆر سه‌خته وێنای بكه‌ین كه دایناسۆره‌كان چی ده‌نگێكیان هه‌بووه وه چی ڕه‌فتارێكیان ده‌كرد. وه چی ڕه‌نگێكیا هه‌بووه وه نازانین چۆن بڵێن كه به‌به‌رد
ماڵپه‌ری زیندەوەرزانى