التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من سبتمبر ٦, ٢٠١٥

پەیوەندى نێوان هەورەبروسکەو کەڕووه‌كان.

كلیك له‌سه‌ر ویضنه‌كه‌ بكه‌ بۆ گه‌وره‌ردن سەرەتا پێویستە ئەوە بزانین کە کەڕووەکان ڕِِِِِِِِووەک نین. هەتا نزیکى ڕووەکەکانیش نین،هیچ کارەکتەرێکى ڕووەکى وەک )پلاستید،ڕۆشنەپێکهاتن،دیوارى سلـیلۆزى( تێدانیە. بۆیە ناتوانین کـەڕووەکـان وەک  شانشینى ڕووەکەکان سەیر بکەین. بەڵکو  کەڕووەکان خۆیان شان شێنێکى جیاوازن. بەڵـام کەڕووەکان نزیکترن لە گـیانەوەرانەوە.لەڕاستیدا پێکـهاتەى  خـانەى گـیانەوەرى ڕووکـى لەیەکـچوونى بێ مەنەقەشەیان تێدایە. دەربارەى پەیوەندى نێوان هەورەبروسکەو گەڕووەکان لێکۆڵینەوەکان دەریان خسـتوە کەبـارانى زۆر و هەورەبروسکە دەبـنە هۆى گەشەى سپۆردانەکانى کەڕووەکان کە چاوەڕوەنى ئەم هەلە بوون. پۆتانسیلى کارەباى زۆر زۆر کە بەهۆى هەورەبروسـکەوە بۆماوەیەکى  کورت لە خاکدا دروست دەبێت )شتێک نزیکەى  50-100  هەزار ڤۆڵت لەماوى دە میلینیۆم سانیە( دەتوانێت تا   لەسەد ببێتە هۆى  زیادبوونى  ژمارەى کەڕووەگەشەکردووەکان.  هۆکارى ئەم وەڵامدنەوەى  کەڕووەکان بۆ هەورە بروسەکە نادیارە، بەڵام بیردۆزیک لەم بارەیەوە  بڵاوبوتـەوە  کەدەڵێـت  ئەم  زۆربوونـى گەشە، وەڵاــمدانەوەیەکە بۆ خە

بۆچى کاتێک بیبەر دەخۆین هەست بە سوتان دەکەین؟

كلیك له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ بكه‌ بۆگه‌وره‌كردن لەسەر زمان ژمارەیەکل ى زۆرى خانەى هەستـەوەر هەـیە بەرپرسن لەناردنى زانیارى بۆ مێشک.ئەم خانانە لەسەروی خۆیـان وەرگریان هەیە وەکو قوفڵ وایە. شێوەى ئەم قوفڵانە لەیەکێکەوە  بۆ یەکێکى تر جیاوازە واتاشێوەیان جیـاوازە لە گەلڕ خانـەکانى  تر  هـەریەکە  بەرپرسى وەرگرتنى تامێکن.  هەنـدێکانیش تەنها وەڵامـى ساردى و گەرمى دەدەنەوە.  کاتێک ئێـمە خۆراکێک یان خوارـدنەوەیەک دەخۆین ، گەردەکانى خۆراک دەچنە نێو ئەم قوفڵانەوە کەتایبەتى خۆیانن ، خانـەى هەستەوەر پەیامـى تایبـەت بە ئەو تامە ئاڕـاستەى مێـشک دەکـات هەرچى پەیـامى نێردراو زیاتر بێت ئەو تامە باشت هەستى پێدەکەین. گەردێک بەناوى کاپسەیسن بەرپرسى هەستى سووتانە لە بیبەردا، بەڵام خاڵى گرنگ ئەوەیە کە قوفڵى وەرگرى ئەم گەردە لەسەر زمان، لەگەڵ قوفڵى وەرگرى هەستى گەرما یەکسانە،لەبەر ئەوە خانـەکانى قوفـلڕ بە گرتـنى ئەم گـەردە کاپسـەیسن ،هەستى گەرمى بۆ مێـشک دەنێـرێت، مێشک پەیامى )خەتر، ئاگرگرتن(  بۆزمـان دەنێرێت. ئەگەر نەعناع یان بنێشتى نەعناعت خواردبێت  هەست بەساردى دەکەیت، پر