بەشی یەک .. بۆ دەست نیشان كردنی بەكتریا پێویسته گرنگیەكی زۆر بە بایۆكیمیكاڵ تێستەكان بدرێت. كارلێكەكیمیكەكانی جۆری جیاوازی بەكتریاكان وەك پەنجەمۆر وایە بۆناسینەوەیان ئەمەش لەسەر ئەم بنچینانە : · هەر جۆرێكی بەكتریا گەردەی دی ئێن ئەی جیاوازی هەیە (دی ئێن ئەی لەگەڵ زنجیرەی نیكلۆتایدی جیاواز) · چونكە دی ئێن ئەی كۆدە بۆ پرۆتین دروست كردن كەواتە بەكتریای جۆری جیاوز لە دی ئێن ئەی پروتین و ئەنزیمی جیاوازیش دروست دەكات. · ئەنزیمیش هاندەری هەموو كارلێكە كیمیاكانە لە زیندەوەرەكاندا ، بە واتایەكی تر جۆری جیاوازی بەكتریا هەڵگری كارێكی كیمایی جیاوازن. كاتێك بمانەوێت جۆرێكی بەكتریا دیاری بكەین ، دوای بەكارهێنانی كۆمەڵێ میدیا و دوای ئەوەی لە حەضانە دەری دێنین و تێبنی دەرئەنجامەكەی دەكەین بزانین بەرهەمی كۆتای (end product) زیندەچالكیكان بوونی هەیە. ئەمەش زۆر جار بە زیادكرنی ئیندیكەیتەر دەكرێت بۆ میدیاكە كارلێك لەگەڵ بەرهەمی كۆتایدا دەكات و فۆرم وكارلێكی بینراومان پێدەدات وەك گۆڕینی ڕەنگ. دواتر بەراورد دەكرێت بە ئەنجامێكی زانراوی تر . ئەمەش هەموی بە هۆی چالكی ئەنزیمیی جیاوازەوە ڕودەدات كە كارلێكی كیم
ماڵپهری زیندەوەرزانى