ڤیکتۆریا گیڵ بی بی سی زانستکاران دەڵێن نهێنی یەکێك لە خۆگونجانە لەئەندازەبەدرەکانی جیهانی ئاژەڵانیان دۆزیوەتەوە کە بریتییە لە توانای شیردەرە ئاوییەکان بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجینی پێویست و هەناسە راگرتن بۆ ماوەی کاتژمێرێك. تیمێکی زانستی توێژینەوەیان لەسەر مایۆگڵۆبین (ئەو پرۆتینەی کە بەرپرسە لە گەنجینەکردنی ئۆکسجین لە ماسولکەی شیردەرەکاندا) کردووە و بۆیاندەرکەوتووە لە نەهەنگ و سەگی دەریادا ئەم پرۆتینانە خاوەنی سیفاتی "نەلکاویی"ن. ئەمەش رێگە بە ئاژەڵەکان دەدات بتوانن بڕێکی ئێجگار زۆر لە ئۆکسجین لە ماسولکەکانیاندا هەڵبگرن بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی "کڵۆبوون". ئەنجامی توێژینەوەکە لە بڵاوکراوەی "سایەنس"دا خراوەتەڕوو. دکتۆر مایکڵ بێرنبرینك لە زانکۆی لیڤەرپوڵ کە یەکێكە لە ئەندامانی تیمەکە دەڵێت لەمێژە زانستکاران بەدوای چۆنێتی هەڵگرتنی ئەو بڕە زۆرە لەو پرۆتینە گرنگەدا دەگەڕێن لە لەشی شیردەرەکاندا. بێرنبریك دەڵێت: "هەبوونی بڕێکی زۆر لەم [پرۆتینە] وا دەکات کە پێکەوە بنوسێن، بۆیە ویستمان لەوە تێبگیەن کە چۆن نەهەنگ و سەگی دەریا بەشێوەیەك پەرەیانسەند
ماڵپهری زیندەوەرزانى