التخطي إلى المحتوى الرئيسي

بەشی شەشەم ناسینەوەی_گرام_نێگەتیڤ_بەکتریا

بەشی شەشەم
ناسینەوەی_گرام_نێگەتیڤ_بەکتریا


#خێزانی_Enterobacteriace 

‏#Lactose_fermentation 
‏#indole_positive

باسی یەکێک لە خێزانە گرینگەکانی بەکتریا دەکەین ئەویش خێزانی #Enterobacteriaceaeییە، ئەم خێزانە بەرپرسن لە زۆربەی نەخۆشیەکان کە تووشی مرۆڤ دەبن، بەکتریاکانی ئەم خێزانە هەموویان #گرام_نێگەتیڤ و #شێوە_چیلکەین لە ژێر مایکرۆسکۆپ.

ئەم خێزانە دەکرێت بە دوو گروپ :
یەکەم:#Lactose_fermentation
دووەم: non lactose fermentation 
لەم پۆستە باسی گرووپی یەکەم دەکەین و تەواوی زانیاریەکان ئەخینەروو بۆ ئەوەی بەرێزت بە ئاسانی بتوانیت جۆر و سپیشزەکانیان دیاری بکەیت .

دوای ئەنجامدانی (Oxidase test )بۆ بەکتریاکە ئەگەر (oxidase test)نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا خێزانی Enterobactereaceae دەگرێتەوە ، 
بەلام ئەگەر پۆزەتیڤ<+>بوو (لە بەشی 5️⃣ باسكرايە)

دواتر پشکنینی (Lactose fermentation) ئەنجام دەدەین ئەگەر هاتوو (Lactose fermentation) #پۆزەتیڤ<+> بوو ئەوا گومانی ئەم بەکتریایانە دەکەین 

- Escherichia coli
- Klebsiella pneumoniae
- Klebsiella oxytoca
- Citrobacter diversus, C.freundii
- Enterobacter aerogenes, E.amnigenus
- Enterobacter cloacae, E.intermedius
- Erwinia carotovora
- Erwinia chrysanthemi 
- Serratia fonticola
- Serratia rubidaea

دواتر بۆ جیاکردنەوەی ئەم جۆرە بەکتریایانەی سەرەوە پشکنینی (Indole ) ئەنجام دەدەین، 
ئەگەر #Indole_پۆزەتیڤ <+> بوو ئەم بەکتریایانە دەگرێتەوە

- Escherichia coli
- Citrobacter diversus
- Erwinia chrysanthemi
- Klebsiella oxytoca

بەلام ئەگەر (Indole) نێگەتیڤ<-> بوو جۆرەکانی دی دەگرێتەوە جگە لەو چوار جۆرەی کە پۆزەتیڤ بوون.

بۆ جیاکردنەوەی ئەم چوار جۆرەی سەرەوە پێویستە پشکنینی (Citrate) ئەنجام بدەین، یانی زەرع کردنی بەکتریاکە لەسەر simmon citrate agar .

ئەگەر Citrate نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا سپیشزی Escherichia coli ییە

بەلام ئەگەر Citrate پۆزەتیڤ<+>بوو ئەگەری ئەم سپیزانەی هەیە Citrobacter diversus, 
‏Erwinia chrysanthemi, Klebsiella oxytoca. 
بۆ جیاکردنەوەی ئەم سێ جۆرەش پشت دەبەستین بە پشکنینی voges proskauer 

ئەگەر (VP) نێگەتیڤ<->بوو citrobacter diversusییە
ئەگەر (VP) پۆزەتیڤ<+>بوو وە H2S دروست کرد ئەوا Erwinia chrysanthemi ییە. 
ئەگەر (VP)پۆزەتیڤ<+>بوو بەلام H2S دروست نەکرد ئەوا Klebsiella oxytocaییە.