التخطي إلى المحتوى الرئيسي

بەشی حەوتەم ناسینەوەی_گرام_نێگەتیڤ_بەکتریا


بەشی حەوتەم
ناسینەوەی_گرام_نێگەتیڤ_بەکتریا

#خێزانی_Enterobacteriace 

‏#_non_Lactose_fermentation 
‏#indole_Negative

باسی یەکێک لە خێزانە گرینگەکانی بەکتریا دەکەین ئەویش خێزانی #Enterobacteriaceaeییە، ئەم خێزانە بەرپرسن لە زۆربەی نەخۆشیەکان کە تووشی مرۆڤ دەبن، بەکتریاکانی ئەم خێزانە هەموویان #گرام_نێگەتیڤ و #شێوە_چیلکەین لە ژێر مایکرۆسکۆپ.

ئەم خێزانە دەکرێت بە دوو گروپ :

یەکەم: Lactose_fermentation
دووەم: #non_lactose_fermentation#
لەم پۆستە باسی گرووپی دووەم دەکەین و تەواوی زانیاریەکان ئەخینەروو بۆ ئەوەی بەرێزت بە ئاسانی بتوانیت جۆر و سپیشزەکانیان دیاری بکەیت .

دوای ئەنجامدانی (Oxidase test )
بۆ بەکتریاکە ئەگەر (oxidase test)نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا خێزانی Enterobactereaceae دەگرێتەوە ، 
بەلام ئەگەر پۆزەتیڤ<+>بوو (لە بەشی 5️⃣ باسكرايە)

دواتر پشکنینی (Lactose fermentation)
 ئەنجام دەدەین ئەگەر هاتوو (Lactose fermentation) #نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا گومانی ئەم بەکتریایانە دەکەین 

- Shigella(boydii, dysentery, flexneri)
- Shigella sonnei
- Salmonella spp
- Edwardsiella tarda
- Erwinia cacticida
- Morganella morganii
- Proteus(mirabilis, penneri, vulgaris)
- Providencia 
- Yersinia spp

دواتر بۆ جیاکردنەوەی ئەم جۆرە بەکتریایانەی سەرەوە پێویستە
 پشکنینی (Methyl red) ئەنجام بدەین،

ئەگەر هاتوو Methyl red نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا جۆری Serratiaییە.

بەلام ئەگەر Methyl red پۆزەتیڤ<+>بوو گومانی ئەم جۆرە بەکتریایانەی هەیە 
- Salmonella spp
- Shigella spp
- Yersinia spp
- Morganella spp
- Edwardsiella
- Proteus spp
- Providencia

وە دواتر بۆ جیاکردنەوەی ئەو جۆرە بەکتریایانەی سەرەوە
 پشکنینی (Motility) ئەنجام دەدەین،

ئەگەر پشکنینی Motility نێگەتیڤ<->بوو ئەوا جۆری shigellaییە، بێگومان وەک دەزانین ئەم بەکتریایە یەکێکە لە بەکتریا هەرە گرینگەکان بۆیە پێویستە پشکنینی زیاتری بۆ ئەنجام بدەین تاکو بتوانین سپیشزەکانیشی دیاریبکەین، بۆ دیاریکردنی سپیشزەکانی 
پێویستە پشکنینی (Mannitol fermentation) ئەنجام بدەین،

ئەگەر  Mannitol fermentation نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا سپیشزی Shigella dysenteriae ییە، 

بەلام ئەگەر  Mannitol fermentation پۆزەتیڤ<+> بوو ئەوا ئەم سپیشزانە دەگرێتەوە:
- Shigella flexneri
- Shigella boydii
- Shigella sonnei
بۆ جیاکردنەوەی ئەم سێ سپیشزەی سەرەوە پشکنینی (ONPG) ئەنجام دەدەین،

ئەگەر پشکنینی ONPG پۆزەتیڤ <+>بوو ئەوا سپیشزی Shigella sonneiییە.
بەلام ئەگەر پشکنینی ONPG نێگەتیڤ<->بوو ئەوا سپیشزەکانی Shigella flexneri و Shigella boydiiییە.

دواتر ئەگەر بگەرێینەوە بۆ سەرەری بابەتەکە باسی Motility نێگەتیڤمان کرد، بەلام ئەگەر ئەم جارە پشکنینی Motility پۆزەتیڤ<+> بوو ئەوا ئەم جۆرە بەکتریایانە دەگرێتەوە:

- Salmonella spp
- Yersinia spp
- Morganella spp
- Edwardsiella
- Proteus spp
- Providencia

بۆ جیاکردنەوەی ئەو جۆرە بەکتریایانەی سەرەوە پشت بە پشکنینی Phenylalanine deaminase دەبەستین،

ئەگەر Phenylalanine deaminase پۆزەتیڤ<+>بوو گومانی ئەو بەکتریایانەی لێدەکرێت: 
- Morganella
- Proteus
- Providencia 
دواتریش بۆ جیاکردنەوەی ئەو سێ جۆرە بەکتریایە پشت دەبەستین بە ئەنجام دانی 
پشکنینی (H2S)، 

ئەگەر H2S پۆزەتیڤ<+>بوو proteus ییە،

ئەگەر H2S نێگەتیڤ<->بوو ئەوا Providencia یان Morganella ییە.

جۆ جیاکردنەوەی Providencia و Morganella تێستی Citrate ئەنجام دەدەین،

ئەگەر Citrate پۆزەتیڤ<+>بوو Providencia ییە.
ئەگەر Citrate نێگەتیڤ<->بوو Morganellaییە.

ئەگەر کەمێک بگەرێینەوە دواوە باسی پشکنینی Phenylalanine deaminase ی پۆزەتیڤمان کرد بەلام ئەگەر ئەم جارە پشکنینی Phenylalanine deaminase نێگەتڤ<->بوو ئەم بەکتریایانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
- Yersinia 
- Salmonella 
- Edwardsiella 

لە رێگایی یەکێک لە پشکنینە گرینگەکان ئەو سێ جۆرە بەکتریایایە لێک جیا دەکەینەوە پشکنینەکە بریتیە لە ئەنجامدانی H2S بۆ بەکتریاکان،

ئەگەر H2S پۆزەتیڤ <+>بوو ئەوا جۆرەکانی Salmonella و Edwardsiella ییە.

ئەگەر H2S نێگەتڤ<->بوو ئەوا جۆری Yersiniaییە.

انشاءللە لەدویی ئەم پۆستە پۆستێکی تر ئامادە دەکەم کە تەواوی زانیاریەکان ئەخەمە روو لەسەر زەرع کردنی بەکتریا و بەکارهێنانی میدیاکان.

#لە_کەم_و_کورتیم_ببورن