التخطي إلى المحتوى الرئيسي

بەشی چوار ناسینەوەی_گرام_پۆزەتیڤ_بەکتریا

بەشی چوار
ناسینەوەی_گرام_پۆزەتیڤ_بەکتریا 


(#شێوە_چیلکەیەکان)

دوای زەرع کردن و بۆیەکردنی کردنی بەکتریاکە ئەگەر هاتوو لە ژێر مایکرۆسکۆپ شێوەی #چیلکەی(rod) و #رەنگ_شین بوو ئەوا گومانی یەکێ لەم بەکتریایانەی لێدەکرێت:
(Bacillus spp), (Clostridium spp), (Corynebacterium spp), (Lactobacillus spp), (Mycobacterium spp)

سەرەتا پێویستە پشکنینی (spore forming) بۆ بەکتریاکە بکەین، دوای ئەنجامدانی پشکنین بو بەکتریاکە ئەگەر  spore forming #نێگەتیڤ <-> بوو ئەگەری ئەم جۆرە بەکتریایانە لە ئاراداییە: 
- Corynebacterium spp
- Lactobacillus spp
- Mycobacterium spp

بۆ جیاکردنەوەی ئەم سێ جۆرەی بەکتریایە پێویستە پشکنینی (Acid fast) ئەنجام بدەین، چونکە مایکۆبەکتریم پێکهاتەی دیواری خانەی جیاوازە لەوانیتر بۆیە ئەم تێستە ئەنجام دەدەین، 

ئەگەر Acid fast پۆزەتیڤ <+> بوو ئەوا سپیشزی Mycobacterium smegmatis ە،
 
بەلام ئەگەر Acid fast نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا ئەگەری ئەم بەکتریایانەی هەیە Lactobacillus یان Corynebacterium،

بۆ جیاکردنەوەی corynebacterium و lactobacillus پشکنینی (Catalase) ئەنجام دەدین، 

ئەگەر catalase پۆزەتیڤ<+> بوو ئەوا جۆری Corynebacterium ییە، 
بەلام ئەگەر Catalase نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا جۆری Lactobacillus ییە.

بۆ دیاری کردنی سپیشزەکانی Corynebacterium spp ئەوا تێستی (Starch Hydrolysis ) ئەنجام دەدەین 

ئەگەر starch hydrolysis پۆزەتیڤ<+> بوو ئەوا سپیشزی Corynebacterium kutsceri ییە، 
بەلام ئەگەر Starch hydrolysis نێگەتیڤ<->بوو ئەوا سپیشزی corynebacterium xerosis ییە.

بۆ دیاری کردنی سپیشزەکانی Lactobacillus spp ئەوا پشکنینی (Glucose fermentation) ئەنجام دەدەین،

ئەگەر رەنگی زەرد(Acid)بوو وە گازیشی لەناو درهەم تیوب ( durham tube) درووست کرد ئەوا سپیشزی Lactobacillus fermenti ییە، 

بەلام ئەگەر  تەنها رەنگی زەرد بوو گازی دروست نەکرد 
ئەوا سپیشزی Lactobacillus casei ییە.