التخطي إلى المحتوى الرئيسي

ناسینەوەی_بەکتریا بەهۆی biochemical test (بەشی دووەم)

بەشی دووەم
 
اسینەوەی_بەکتریا بەهۆی biochemical test


دوای زەرع کردن و بۆیەکردنی کردنی بەکتریاکە ئەگەر هاتوو لە ژێر مایکرۆسکۆپ شێوەی خر و رەنگ شین بوو ئەوا گومانی یەکێ لەم بەکتریایانەی لێدەکرێت:
‏Micrococcus , staphylococcus, streptococcus, Enterococcus spp 

سەرەتا پشکنینی (catalase)ی بۆ دەکەین ئەگەر  هاتوو catalase نێگەتیڤ(-) بوو ئەوا ئەگەری ئەم بەکتریایانەی هەیە :
- Streptococcus pneumoniae
- Streptococcus mitis
- Streptococcus pyogenes Group A
- Streptococcus spp Group B 
- Streptococcus spp
- Enterococcus spp 

دواتر چەند تێستێکی بۆ دەکەین بۆ لێک جیاکردنەوەی ئەم سپیشزانە، سەرەتا (hemolysis test)ی بۆ دەکەن واتا زەرع کردنی لەسەر (blood agar )، 
ئەگەر هاتوو لەسەر blood 🩸 agar ی (alpha hemolysis)ی کرد ئەوا سپیشزی streptococcus pneumoniae ,یان S.mitis . 

بۆ جیاکردنەوەی  S.pneumoniae, S.mitis پشکنینی هەستیاری ئۆپتۆکین( optochin sensitivity ) بۆ دەکەین، ئەگەر پۆزەتیڤ<+> بوو ئەوا سپیشزی S.pneumoniae ییە وە ئەگەر نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا سپیشزی S.mitis ە.

ئەگەر  ( beta hemolysis ) بوو ئەوا ئەگەری هەیە S.pyogenes Group A بێت یان streptococcus spp Group B، بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوو گروپە پشکنینی (PYR) ئەنجام دەدەین، 
ئەگەر PYR test پۆزەتیڤ <+> بوو ئەوا سپیشزی S.pyogenes Group A ییە، بەلام ئەگەر نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا سپیشزی Streptococcus Group B (S.agalactiae).

ئەگەر ( Gamma hemolysis) بێت گومان دەکرێت Enterococcus spp بێت یان سپیشزەکانی streptococcus جگە لە S.pneumoniae, S.mitis, Group A , Group B. 
بۆ جیاکردنەوە و ناسینەوەی (Enterococcus )و(streptococcus) پشکنینی ( Bile Esculin ) ئەنجام دەدەین، 

ئەگەر  bile esculin نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا جۆری streptococcus spp ییە .

ئەگەر bile esculin پۆزەتیڤ<+> بوو ئەوا ئەگەری ئەم species ی هەیە وەکو 
- Enterococcus faecalis
- Enterococcus faecium
- Enterococcus mundtii

بۆ جیاکردنەوەی ئەم سێ جۆرەی سەرەوە پێویستە پشکنینی (growth with tellurite ) ئەنجام بدەین، 
ئەگەر (growth with tellurite) پۆزەتیڤ<+> بوو ئەوا سپیشزی Enterococcus faecalis، 

بەلام ئەگەر نێگەتیڤ<-> بوو ئەوا سپیشزی 
‏Enterococcus faecium و Enterococcus mundtii، بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوو سپیشزە پشت دەبەستن بە (mannitol salt agar)، دوای زەرع کردن ئەگەر کۆلۆنیەکان سپی بوون ئەوا سپیشزی E.faecium بەلام ئەگەر کۆلۆنیەکان زەرد بوون ئەوا سپیشزی E.mundtii ییە.